نوچەنێت.هه‌ولێر:
سه‌رۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان،لەگەڵ ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی كۆبویه‌وه‌و به‌ڵێنیشی پێدان كه هه‌موو پێدوایستییه لۆجستییه‌كانیان بۆ دابین بكات.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان،له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ شاری سلێمانی ئه‌مرۆ لەگەڵ ئەنجوومەنی پارێزگای ئه‌و شاره كۆبویه‌وه‌و له‌وته‌ێكیشدا وتی”پیرۆزبای له‌هه‌مووتان ده‌كه‌م كه‌خەڵکی سلێمانی متمانە و ده‌نگیان به ئێوه داوه”.
وتیشی”ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌موو پێكهاته سیاسییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌توانێت ده‌رفه‌تێكی زیاتر بدات بۆ خزمه‌تكردنی ئه‌م شار و ده‌فه‌ره به‌شێوه‌یه‌كی گشتی”.
راشیگەیاند”دڵنیاتان دەکەمەوە، کە هەموو پێداویستییە لۆجستییه‌كانتان بۆ دابین ده‌كه‌ین و ئەوەی پێویستبێت بۆ ئاسانکاری کارەکانتان جێبەجێی بکەین”.