نوچەنێت.هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی ده‌ستوور له‌پشكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ڵێت، ده‌بێت له ده‌ستووردا بچه‌سپێت كه ئیسلام ئایینی سه‌ره‌كیه و خاڵێك یان مادده‌یه‌ك له ده‌ستوردا نه‌بێت كه پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی ئاینی ئیسلام بێت.
دانا دارا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی ده‌ستور بۆ راپرسی له‌پشكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، به سایتی شرۆڤه‌ی نزیك له‌كۆمه‌ڵی راگه‌یاندوه”ماوەی دوو هەفتەیە لیژنە 21 كەسییەكەی پەرلەمان دەستیان بەنووسینەوەی دەستووری هەرێم كردووەو لەئێستاشدا دیباجەی دەستوورەكە نووسراوەتەوە“.
بەوتەی ئەو ئەندامە لیژنەكە بڕیاریداوە، كە سەرەتا لەخاڵە هاوبەشەكانەوە دەست بەنووسینەوەی مادەكان بكەن‌و دواتر دەست بكەن، بەو مادانەی لەنێوان لایەنەكان ناكۆكی لەسەرە.
وتیشی”لیژنه‌یه‌كی هه‌شت كه‌سیمان له نێو لیژنه 21 كه‌سییه‌كه دروست كردووه بۆ نوسینه‌وه‌ی ره‌شنوورسی ده‌ستوورو نوسینه‌وه‌ی بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌ستوور، یه‌كێكیش له‌و بنه‌ماو ماددانه كه له ده‌ستووردا ده‌بێت بچه‌سپێت‌و به‌لای ئێمه‌وه زۆر گرینگه ئه‌وه‌یه كه ئیسلام وه‌كو ئاینی سه‌ره‌كی له هه‌رێمی كوردستان سه‌رچاوه‌ی ده‌ستور بێت‌و خاڵێك یان مادده‌یه‌ك له ده‌ستوردا نه‌بێت كه پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی ئاینی ئیسلام بێت“.