نوچەنێت.هه‌ولێر:
کونسوڵی بەریتانیا ئاشكرای ده‌كات کە وڵاتەکەی پابەندە بە هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی سەربازی، ئابووری و مرۆڤایەتی و ده‌شڵێت،بوونی په‌یوه‌ندی دۆستایه‌تی نێوان به‌ریتانیا و هه‌رێم بۆ ئێمه زۆر گرنگه.
د. دیندار زێباری جێگری به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه بۆ كاروباری رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ئه‌نگه‌س مه‌كی، كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له هه‌ولێر کۆبوونەوە.
مه‌كی ستایشی رۆڵی هه‌رێمی كوردستانی كرد له جه‌نگی دژی تیرۆر و وتی” ه‌ریتانیا پابه‌نده به هاوكاریكردنی هه‌رێمی كوردستان له پێناو گه‌شه‌سه‌ندنی زیاتری ئابووری و سه‌ربازی و مرۆڤایه‌تی،چونكه بوونی په‌یوه‌ندی دۆستایه‌تی نێوان به‌ریتانیا و هه‌رێمی كوردستان بۆ ئێمه زۆر گرنگه، بۆیه له هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین بۆ پته‌وكردنی زیاتری ئاڵۆگۆڕی بازرگانی“.
لای خۆشییه‌وه دیندار زێباری، رایگه‌یاند”کە بەهۆی ئەوەی کورد شەڕی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش دەکات، “پێویستیمان به هاوكاری هاوپه‌یمانان هه‌یه له‌و جه‌نگه به‌تایبه‌تی له‌رووی دابینیكردنی كه‌لوپه‌لی سه‌ربازیی پێویست و هاوكاریكردنی هه‌رێمی كوردستان له حه‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و ژماره زۆرەی ئاواره و په‌نابه‌ران، کە روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه“.