نوچەنێت.ههولێر:
پهرلهمانتارێكی پارتی رایگهیاند،چەندین بانكی باوەڕپێكراوی نێودەوڵەتی هەن دەیانەوێت قەرز بە هەرێمی كوردستان بدەن و دهشڵێت،لایەنە ئیسلامییەكان پرسی ئابووری و سیاسییان كردە پرسێكی ئیسلامی و ئایینی، ئەمەیش شتێكی دروست نییە.
بەیار تاهیر دۆسكی،پەرلەمانتار لە فڕاكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان و ئەندامی لیژنەی پیشەسازی و وزە، بە ماڵپەڕی فەرمی حیزبهكهی ڕاگەیاندوه”دوای ئەوەی پڕۆژەیاسای وەرگرتنی قەرزی نێودەوڵەتی لە پەرلەمان هاتە پەسەندكردن، هەرێمی كوردستان ئازادە لەگەڵ چ لایەنێكی تایبەتی بانكی نێودەوڵەتی یاخود هەر دەوڵەتێكی دیكە مامەڵە بكات بۆ وەرگرتنی قەرز بەپێی ئەو مەرجانەی لە یاساكەدا هاتوون كە بریتین لە چۆنیەتی وەرگرتن و بەكارهێنان و دانەوەی كە لە پێنج ملیار دۆلار زیاتر نەبێت”.
ئەو ئەندامەی لیژنەی پیشەسازی و وزە ڕاشیگەیاند”وەكو ئاگادار كراوینەتەوە،چەندین بانكی باوەڕپێكراوی نێودەوڵەتی هەن دەیانەوێت قەرز بە هەرێمی كوردستان بدەن، لەوانە بانكی ناوەندی و نشتیمانیی ئەڵمانیا ئامادەیی خۆی دەربڕیوە قەرز بدات بە هەرێمی كوردستان كە ناووبانگێكی نێودەوڵەتیی هەیە”.
لەبارەی هەڵوێستی هەندێك لایەن بۆ واژۆنەكردنی پڕۆژەیاساكە لەلایەن سەرۆكی هەرێمەوە، (بەیار تاهیر) ئاماژەی دا: “لایەنە ئیسلامییەكان پرسی ئابووری و سیاسییان كردە پرسێكی ئیسلامی و ئایینی، ئەمەیش شتێكی دروست نییە، وەكو دەبینین هەرێمی كوردسان لە قەیرانێكی ئابووریدایە و چەندین پڕۆژە ڕاوەستاون،لە ڕوانگەی ئیسلامیشەوە كەسێك یاخود دەوڵەتێك ئەگەر ناچار بوو، مافی هەیە بڕێك وەربگرێت، تا ئێستایش حكوومەتی هەرێمی كوردستان قەرزەكەی وەرنەگرتووە تا حەرامی بكەن، بۆیە داوا لە سەرۆكی هەرێم دەكەین بە زووترین كات ئەو پڕۆژەیاسایە پەسەند بكات، چونكە خزمەتی ئابووریی هەرێمی كوردستان بە گشتی دەكات”.