ئاشکرابوونی په‌یوه‌ندییه‌کی خۆشه‌ویستی ده‌بێتة هۆی خۆ خنکاندنی گه‌نجێکی حه‌ڤده ساڵه
نوچه‌نێت
کوڕێکی حه‌ڤده ساڵی له یه‌کێک له گونده نزیکه‌کانی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر، دوای ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ کچێکدا لێ ئاشکرا ده‌بێت، له لایه‌ن باوک و برایه‌کی خۆیه‌وه ڕووبه‌ڕووی لێدانێکی زۆر ده‌بێته‌وه و دواتریش بۆ سوکایه‌تی سه‌ری ده‌تاشن و پێی ده‌ڵێن بڕۆ به‌ر مه‌ڕی.
ئه‌ویش ئه‌وه‌ی پێ ته‌حه‌مول ناکرێ و ده‌چێته مزگه‌وتی گونده‌که‌یان و به په‌تێک خۆی هه‌ڵده‌واسێت و کۆتایی به ژیانی خۆی ده‌هێنێت.
پێش ئه‌وه‌ی خۆشی بخنکێنێ له به خه‌ڵووز ( ره‌ژوو) له سه‌ر دیواری مزگه‌وته‌که ده‌نووسێ ( تکایه که‌س تاوان بار مه‌که‌ن، که‌س تاوانبار مه‌که‌ن. به‌خۆم ئه‌و کاره‌ده‌که‌م، گه‌رده‌نی هه‌موتان ئازادبی)
ئه‌م ڕووداوه ئه‌م به‌یانییه 19-6-2011 روویداوه، ئه‌و وێنه‌یه ده‌ستوخه‌تی ئه‌و گه‌نجه قوربانییه‌یه، پێش خۆ خنکاندنی.
له لاپه‌ره‌ی تایبه‌تی هه‌ڤاڵ نه‌ژاد وه‌رگیراوه، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك.