نوچه نێت
به‌رپرسێكى ئه‌مریكى ده‌ڵێ” له لێدانى بارگه‌كایه‌كى داعش، سوودمان له داعشێكى گێل وه‌رگرت، كه وێنه‌ى باره‌گاكه‌ى له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كردببووه”.
ژه‌نه‌ڕاڵ هۆك كارلیسل به‌رپرسى جه‌نگى فرۆكه‌وانى له سوپاى ئه‌مریكى باس له‌وه ده‌كات كه توانیویانه باره‌گایه‌كى گرنگى داعش بۆردومان بكه‌ن و به‌ته‌واوى له‌ناوى ببه‌ن. وه‌ك باسى ده‌كات ئه‌مه‌شیان به‌هۆى داعشێكه‌وه زانیوه كه وێنه‌ى باره‌گاكه‌ى له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكردۆته‌وه. ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مریكیه‌كه داعشه‌كه به ” گێل” وه‌سف ده‌كات و به‌رپرسه كه ئاماده‌ش نییه ناوى باره‌گاكه و شوێنى باره‌گاكه ئاشكرا بكات.
به‌رپرسێكى ئه‌مریكى: سوودمان له داعشێكى گێل وه‌رگرتووه
0
Share.