یەكێتی: ئەگەر سبەی هەڵبژاردن لە ئێرانیش كرا‌ و كورد بەشداربوون پشتگیری ئەوانیش دەكەین

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی رایگەیاند،ئەگەر سبەی هەڵبژاردن لە ئێرانیش كرا‌ و كورد بەشداربوون بەهەمان شێوەی توركیا پشتگیری ئەوانیش دەكەین”.

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی یەكێتی، بە(تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاندوە”لەو بڕوایەدایە لە هەڵبژاردنی ئەمڕۆی توركیا هادەپ 10%ی دەنگەكان تێدەپەڕێنێ”.

وتیشی”تەقینەوەكەی رۆژی هەینی لە ئامەد گۆڕانكاری بەسەر هاوكێشەكەدا هێنا و بووە هۆی زیادبوونی دەنگەكانی HDP “جگە لەوە ئێمە ئەوەمان نەشاردۆتەوە پەیوەندی ئێمە و HDP لە رەسمیات دەرچووە و پەیوەندیەكی دۆستانەیە، چوونی كاك مەلا بەختیاریش بۆ توركیا باشترین بەڵگەیە”.

ئەندامەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی راشیگەیاند”لەهەندێكەوە دەبیستم دەڵێن بۆ یەكێتی پشتگیری كوردانی رۆژهەڵات ناكات،بەپێچەوانەوە سەردەمانێك یەكێتی بۆ پشگتیری كوردانی رۆژهەڵات شەهیدیشی داوە، ئەگەر سبەی هەڵبژاردن لە ئێرانیش كرا‌ و كورد بەشداربوون بەهەمان شێوەی توركیا پشتگیری ئەوانیش دەكەین”.

سەعدی پیرە، هێمای بەوەشدا پشتگیری ئەوان بۆ HDP نەك زیان لە پەیوەندییەكانی توركیا‌ و هەرێمی كوردستان نادات، بەڵكو لەلایەكی دیكەوە وەك ئەو وتی”قازانجیشە، چونكە ئەگەر هادەپ 10% دەنگەكان تێپەڕێنێ‌ ئەوا پڕۆسەی ئاشتی لەتوركیا بەرەوپێش دەچێت، ئەوەش لە قازانجی توركیایە”.

 

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com