نوچەنێت.knn:
له چه‌ند مانگی رابردوودا هێزی پێشمه‌رگه بۆ به‌رگریی له خاكی كوردستان چه‌ند ته‌كنیك و رێوشوێنێكی به‌رگرییان به‌كارهێناوه له جه‌نگدا له‌گه‌ڵ تیرۆریستانی داعش كه زۆر كاریگه‌ر بووه و زیانی زۆر گه‌وره‌ی به ریزه‌كانی داعش گه‌یاندووه، هه‌ربۆیه میلیشیاكانی شیعه ئێستا ده‌یانه‌وێت به‌هه‌مان شێوه سود له ئه‌زمونی پێشمه‌رگه وه‌ربگرن و شێوه‌ی شه‌ڕكردنی پێشمه‌رگه به‌كارده‌هێنن.
له‌كاتێكدا هێزی پێشمه‌رگه له‌ڕوی چه‌ك و ئامێری سه‌ربازییه‌وه كه‌موكوڕی زۆری هه‌بوو، به‌ڵام به‌هاوكاری وڵاتانی هاوپه‌یمان چه‌كی میلانۆ و چه‌ند جۆره چه‌كێكی دیكه‌ی پێگه‌یشت، ئه‌وه‌ش وایكرد پێشمه‌رگه زۆرینه‌ی ئه‌و بارهه‌ڵگره بۆمبڕێژكراوانه‌ی له‌لایه‌ن داعشه‌وه ئاماده ده‌كرێت بۆ ئه‌نجامدانی هێرش له‌نزیك مۆڵگه‌كانی داعش بیانته‌قێنێته‌وه و زیانی زۆر گه‌وره‌تر به مۆڵگه‌كانی داعش بگه‌یه‌نێت.
هه‌ر بۆیه له‌ئێستادا میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و یه‌كه‌كانی سه‌ر به سوپای عێراق له هه‌وڵی به‌ئامانجگرتنی ئه‌و بارهه‌ڵگره بۆمبڕێژكراوانه‌دان له‌ناو مۆڵگه‌كانی داعشدا، بۆئه‌وه‌ی زیانی زۆر گه‌وره له‌ناو مۆڵگه‌كانی داعشدا بخه‌نه‌وه.
له‌م گرته ڤیدیۆیه‌دا به‌شێك له‌و پلانه ده‌رده‌كه‌وێت: