یه‌كگرتوو پاڵپشتى بڕیارەکەی نێچیرڤان بارزانى ده‌كات

0

نوچەنێت.تایبەت

هه‌رچه‌نده‌ دوایین بڕیارى نێچیرڤان بارزانى به‌دره‌نگ ده‌زانێت، سه‌رۆكى فراكیسۆنى یه‌كگرتوو ده‌ڵێت” پاڵپشتى بڕیاره‌كه‌ى نێچیرڤان بارزانى ده‌كه‌ین”.
دوای ئەوەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا، لەمەودوا داهاتی نەوتی فرۆشراو بچێتە سەر حسابی بانكی وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوه‌. زۆربه‌ى لایه‌نه‌ سیاسییەکانی کوردستان، پاڵپشتى ئه‌و بڕیاره‌ى نێچیرڤان بارزانى ده‌كه‌ن.

ئەبوبەكر هەڵەدنی، سەرۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی لەپەرلەمانی كوردستان، لەلێدوانێكی تایبەت بەنوچەنێت وتی”هەر چەندە ئەو بڕیارە درەنگ وەختە. ئەسڵ ئەوە بوو هەر وەزارەتی دارایی بەفەرمی هەموو كاروبارە داراییەكان بكات، هەرچی داهاتێك دێتە ناوخۆی هەرێمی كوردستانە دەبیت لەورووی ئیختیساس و تایبەتمەندیەوە لای ئەو وەزارەتە بیت و ئەو تەسەڕوفی پێوە بكات، بەڵام بڕیارێکی گرنگ و بەجێیە”.

ئه‌و په‌ڕله‌مانتاره‌ی یەكگرتوو وتیشی”ئەمە هەنگاوێكی باشە بۆ ئەوەی وەزارەتەكانمان پسپۆڕبن و هەریەكەیان لەبواری خۆیان دەستكراوەبن. حەتمەن ئەمە هەنگاوێكە لەسەر پرسی شەفافیەت. ئەم بڕیارە و سندوقی داهاتەكانی نەوت و گاز و سندوقەكانی تر، هەروەكو لە یاساكە هاتووە وردە وردە پرسی نەوت بەدامەزراوەیی دەكەن و ئێمە پشتیوانی ئەو بڕیارە دەكەین”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com