ئەشرەف ئیبراهیم : یادگاریەکانت

0

ئەشرەف ئیبراهیم :  یادگاریەکانت

هەرگیز یادگاریەکانت
نادەمەوە
لە زەمەنی لێک دابڕاندا
خەمەکانمیان پێ
دەڕەوێنمەوە
رۆژێ سەد جار
نامەکانت ئەکەمەوە
زۆر بە وردی گشت
وشەکان ئەخوێنمەوە
لە دەفتەری بیرەوەریم دا
ڕەستە بە ڕەستە
وەک شێعر و غەزەل
پیتەکان بە جوانی ئەهۆنمەوە
وێنەیەک لە شێعرەکە
ئەیدەم بە پێک بۆت بهێنێتەوە
تا تۆ ش سوتانی منت
لە بیر نەچێتەوە

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com