پیاوێكی بەرازیلی مۆزیك دەژەنیت لەكاتی نەشتەرگەری كردنی مێشكیدا

0

 

 

نوچەنێت- دەیلی مەیل

پیاوێكی بەرازیلی پزیشكەكانی توشی شۆك كرد كاتێك چەند ئاوازێكی بە گیتارەكەی ژەنی لە كاتی نەشتەرگەری لابردنی گرێیەك لە مێشكیدا، ئەمەش بۆ ئەوەی یارمەتی پزیشكەكان بدات بۆ ئەوەی نەشتەرەكە بەر ئەو شوێنانەی مێشكی نەكەوێت كە تایبەتە بە هەست و جوڵە و قسەكردن.

 

ئەنتۆنی كۆلكامب دیاز 33 ساڵە و 20 ساڵە گیتار دەژەنێت، دەركەوت گرێیەك لە مێشكیدا دروست بوە بۆیە پزیشكەكان بڕیاریاندا بە نەشتەرگەری بۆی لابەن، بۆ ئەوەی زیان بەر مێشكی نەكەوێت پزیشكەكان بڕیاریاندا نەشتەرگەرییەكەی بۆ بكەن بێئەوەی بێهۆشی بكەن، نەشتەرگەرییەكەیان ئەنجامدا و دیاز هۆشی تەواوی هەبوو ، داوایان لێكرد گیتار بژەنێت بۆ ئەوەی چاودیری چالاكیەكانی مێشكی بكەن.

 

دیاز شەش گۆرانی لە كەلەپوری بەرازیلی ژەنیوە و وشەكانی وتوەتەوە، ئەو هەستی بە هیچ شتێك نەكردوە جگە لە ئازارێكی كەم لەلای راستی سەری، دیاز دەڵێت سەرەتا زۆر دەترسام بەڵام دوایی گۆڕا بۆ شتێك كە چێژ بەخش بوو و جێگەی گرنگی پێدان بوو.

 

دكتۆر جان ئەبرۆ ماتشادۆ گەورەی نەستەرگەرەكان دەڵێت دیاز بە تەواوی ئاگای لەخۆی بوو هەروەها هیچ هەستی بە ئازار نەدەكرد چونكە مێشكی مرۆڤ خانەی ئازاری تێدا نیە، ئەم نەشتەرگەرییە تەحەدایەكی ەورە بوو بۆ هەموو تیمی نەشتەرگەرییەكە بە تایبەتی پزیشكی بێهۆشكار كە دەبوایە نەخۆشەكە لەباری هۆشداریدا بهێڵێتەوە و هیچ هەست بە ئازاریش نەكات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com