نوچەنێت- روسیا تودەی
رێكخراوی تەندروستی جیهانی خەریكی پۆلێن كردنی خوگرتن بە گرتنی وێنەی خودی كە بە سێڵفی ناسراوە لە ریزی نەخۆشیە دەرونیەكان ئەمەش دوای چەند توێژینەوەیەك كە پزیشكە رووسییەكان ئەنجامیانداوە.
دكتۆر بوریس تسیگانكۆف گەورە شارەزای زیشكانی دەروونی لە موسكۆ وتی ئێستا زانایانی بواری نەخۆشیە دەروونیەكان خەریكی پۆلێن كردنەوەی نەخۆشیە دەروونیەكانن كە خوگرتن بە گرتنی وێنەی سێڵفی و بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانیشی بۆ زیاد دەكرێت.
ئەگەر ئەم جۆرە خوگرتنە بچێتە لیستی نەخۆشییە دەروونییەكانەوە ئەوا لەكاتی توشبوون بەو نەخۆشییە دەبێت بە دەرمانی نەخۆشییە دەروونیەكانی تر چارەسەر بكرێت.
تسیگانكۆف وتی خوگرتن بە ئینتەرنێت و گرتنی وێنەی سێڵفی تا ئێستا نەخراونەتە لیستی نەخۆشیە دەروونییەكانەوە، بۆیە قورسە بۆ پزیشكە دەروونییەكان نەخۆشییەكە بدۆزنەوە و چارەسەری بۆ دابنێن.