نوچەنێت.تایبەت:
شوكریە شێخانی په‌ڕله‌مانتارى كۆمه‌ڵى ئیسلامى بڕیارێكى نێچیرڤان بارزانى به‌گرنگ ده‌زانێت و ده‌شڵێ” هه‌نگاوێكى باشه بۆ شه‌فافیه‌ت”.
دوای ئەوەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانی بڕیاری دا لەمەودوا داهاتی نەوتی فرۆشراو بچێتە سەر حسابی بانكی وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوه. په‌ڕله‌مانتاران و سیاسه‌تمه‌داران ئه‌و بڕیاره‌ى نێچیرڤان بارزانى به بڕیارێكى ئه‌رێنى وه‌سف ده‌كه‌ن.
شوكریە شێخانی، پەرلەمانتاری كۆمەڵی ئیسلامی لەپەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكی تایبەت بەنوچەنێت وتی”ئەم بڕیارە گرنگی زۆری دەبێت كە داهاتی بەرهەمە نەوتیەكان بكەویتە سەر وەزارەتی دارایی. لەوڵاتانی جیهانیش هەر بەم شێوەیە وەزارەتی سامانە سروشتیەكان كاری ئەوەیە بەرهەمی نەوت دەربهێنیت و بەبازاڕی بكات و بیفرۆشێت، بەڵام پارەكەی دەچێتە سەر وەزارەتی دارایی”.
ئه‌و په‌ڕله‌مانتاره‌ى كۆمه‌ڵ له لێدوانه‌كه‌یدا وتیشی”ئەم بڕیارە هەنگاوێكی باشە و لەهەمان كاتیش‌دا یەكێك لە سودەكانی ئەوەیە كە شەفافیەت زیاتر دەبێت و بەهەدەردان و گەندەڵیش نامێنیت”.