نوچەنێت.هه‌ولێر:
راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان،رایدەگەێنێت،باشترین رێگه بۆئه‌وه‌ی بزانرێ گه‌لی كورد چ ده‌خوازێت، ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و گوێگرتنی راسته‌وخۆیه له خه‌ڵكی كوردستان.
مه‌سروور بارزانی،راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە دیمانەیەکی کەناڵی ZDFـی ئه‌ڵمانیادا رایگەیاند“ئێمه زۆر سوپاسی هه‌موو وڵاته‌كان ده‌كه‌ین،به‌تایبه‌تی وڵاتی ئه‌ڵمانیا بۆ دابینكردنی ئه‌و چه‌كانه بۆ پێشمه‌رگه كه بوونه هۆی زیادكردنی تواناكانیان له شه‌ڕی دژ به تیرۆریستانی داعشدا. به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌كمان ده‌زانین تیرۆریستانی داعش ژماره‌یه‌كی زۆر هامڤی و زرێپۆش و چه‌كی قوڕس و پێشكه‌وتووی ده‌ست به‌سه‌ردا گرت، بۆیه بۆئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بتوانێ داعش تێكبشكێنێ پێویستی به چه‌كی باشتر هه‌یه”.
بارزانى ئاشكرای دەكات كە“له رووی ئایدۆلۆژییه‌وه تێكشكاندنی داعش درێژه ده‌كێشێ، له رووی سه‌ربازییه‌وه له‌ناوبردنی داعش كارێكی سه‌خت نییه، هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌ش كارێكی ئاسان نییه، به‌ڵام مه‌حاڵیش نییه”.
سەبارەت به‌شداری شه‌ڕی رزگاركردنی مووسڵیش،مه‌سروور بارزانى“ئێمه كێشه‌مان نییه، هه‌ر كاتێك ده‌رفه‌ت هه‌بوو بێت ئێمه به‌یه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی عێراقدا شه‌ڕمان كردووه. بێگومان شتێك له ئه‌جێندای شه‌ڕی رزگاركردنی مووسڵدا هه‌یه. بڕیاری بڵاوكردنه‌وه و ره‌وانكردنی پێشمه‌رگه بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێویستی به په‌سندكردن له لایه‌ن په‌رله‌مانی خۆمانه‌وه هه‌یه. هه‌روه‌ها ئێمه له بایه‌خی رزگاركردنی مووسڵ تێده‌گه‌ین، به ته‌ئكید تێكشكاندنی داعش له مووسڵ له به‌رژه‌وه‌ندی كوردستاندا ده‌بێت”.
راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان وتیشی“ئێمه پێمانوایه باشترین رێگه بۆئه‌وه‌ی بزانرێ گه‌لی كورد چ ده‌خوازێت، ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و گوێگرتنی راسته‌وخۆیه له خه‌ڵكی كوردستان، كه ده‌یانه‌وێ بۆ ئاینده‌ی خۆیان چیان هه‌بێت”.