حكومەتی هەرێم ته‌قینه‌وه‌كه‌ى دیاربه‌كر ئیدانه‌ ده‌كات

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

حكومەتی هەرێم لە راگەیەنراوێكدا،به‌ توندى ئیدانه‌ى ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ ده‌كات كه‌ دوێنێ ئێواره‌ گربوونه‌وه‌یه‌كى جه‌ماوه‌ریى HDPى له‌ چوارچێوه‌ى هه‌ڵمه‌ته‌كانى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردندا له‌ شارى دیاربه‌كر كرده‌ ئامانج.

 دەقی راگەیەنراوەكە:

به‌ توندى ئیدانه‌ى ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ ده‌كه‌ین كه‌ دوێنێ ئێواره‌ گربوونه‌وه‌یه‌كى جه‌ماوه‌ریى HDPى له‌ چوارچێوه‌ى هه‌ڵمه‌ته‌كانى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردندا له‌ شارى دیاربه‌كر كرده‌ ئامانج و تیایدا چه‌ند هاووڵاتییه‌ك گیانیان له‌ ده‌ست دا و به‌ ده‌یانى دیكه‌ش بریندار بوون. وێڕاى پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌میمان له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى قوربانیان، هیواى زووچاكبوونه‌ش بۆ برینداران ده‌خوازین.

هیوادارین هه‌موو لایه‌نه‌كان دان به‌ خۆیاندا بگرن، ڕێكاره‌ یاساییه‌كان بگه‌نه‌ ئه‌نجام و ئه‌م كاره‌ ترسنۆكه‌ نه‌بێته‌ هۆى كاردانه‌وه‌ى نابه‌رپرسانه‌ و له‌ دوایین ڕۆژانى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژارندا، كه‌شى گشتى و به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى ده‌نگدان نه‌شێوێنێت.

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان

6-6-2015

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com