نوچەنێت.هه‌ولێر:
بڕیاره سبه‌ینێ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی شاری سلێمانی بكات بۆ به‌شداریكردنه له پلاتفۆرمی پارێزگاكانی عیراق.
خه‌ندان لە رێگەی سەرچاوەیەكەوە بڵاوی كردوەتەوە”سبه‌ینێ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی شاری سلێمانی ده‌كات”.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشی”هاتنی نێچیرڤان بارزانی بۆ به‌شداریكردنه له پلاتفۆرمی پارێزگاكانی عیراق كه له‌لایه‌ن پارێزگای سلێمانییه‌وه رێكخراوه”.
روونیشیكرده‌وه كه ئه‌مه یه‌كه‌مجاره هه‌موو یارێزگاكانی عیراق له پلتفۆرمێكی وادا كۆببنه‌وه و به‌رنامه‌ی كاری هاوبه‌ش دابنێن.