نوچه نێت
نورى مالیكى جێگرى سه‌رۆك كۆمارى عێراق ناراسته‌وخۆ به‌خۆى ده‌ڵێ”بێ ره‌وشت” كاتێك باس له ئابڵۆقه‌ى ئابوورى ده‌كات.
له‌دیمانه‌یه‌كى ته‌له‌فزیۆنى دا نورى مالیكى جێگرى سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى عێراق به شانازییه‌وه باس له‌وه ده‌كات كه ره‌تیكردۆته‌وه ئابڵوقه بخاته سه‌ر سوریا ده‌ڵێ” ئابڵۆقه كارێكى بێ ره‌وشتییه. ئه‌گه‌ر به‌ده‌ست من بوایه ئابلۆقه‌ى سه‌ر وڵاتى كوباشم لاده‌برد” كه‌چى هه‌ر له‌سه‌رده‌مى ئه‌و مالیكیه‌وه به‌بڕیارى ئه‌و ئابڵۆقه خراپه سه‌ركوردستان و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بڕا. تا ئێستاش ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێ ده‌كرێت و كارێكى خراپى كردۆته سه‌ر ژیانى هاوڵاتیان.