نوچەنێت-ئاژانسەكان
-ناوی راستیی میخائیل یوحەننایە و ناسراوە بە تاریق عەزیز
-ساڵی 1936 لە بنەماڵەیەكی مەسیحی كلدانی (غەیرە عەرەب) لە شارۆچكەی تلكێفی نزیك موسڵ لەدایكبووە
-تاكە كەسێتیی مەسیحی بوو كە پلەی باڵای لەناو بەعس هەبێت
-پسپۆڕێتی لە ئەدەبیاتی ئینگلیزی هەبووە و بە ئینگلیزییەكی رەوان قسەی كردووە، سەدام حسێن بەكاری هێناوە بۆ جوانكردنی سیمای رژێمەكەی لە نێوەندە جیهانییەكاندا. توانیویەتی لە شەڕی عێراق-ئێراندا هاوسۆزی ئەمریكا بۆ رژێمی سەدام مسۆگەر بكات و هەمانكات پەیوەندیشی بە سۆڤیەتی پێشووەوە نەپچڕاندوە.
-لە پەنجاكانی سەدەی رابردووەوە هاوڕێیەكی نزیكی سەددام بووە و پێكەوە ئەندامی شانە نهێنییەكانی بەعس بوون
-سەرنووسەری رۆژنامەی سەورەی زمانحاڵی بەعس بووە
-لە حەفتاكاندا بووەتە وەزیری راگەیاندن
-لە 1977 بووەتە ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی شۆڕش (بەعس)
-لە 1979 بووەتە جێگری سەرۆك وەزیران
-ساڵی 1991 سەرەتای بڵاوبوونەوەی ناوبانگی بوو، ئەوكاتەی لە سەروبەندی شەڕی كوێتدا وتەبێژی حكومەتی عێراق بوو بە سەرۆكایەتی دیكتاتۆری عێراق سەدام حسێن
-دوا پۆست كە وەری گرتبوو ، پۆستی وەزیری دەرەوەی عێراق و جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق بوو
-لە 24ی نیسانی 2003 خۆبەخۆ لە بەغدا خۆی رادەستی ئەمریكییەكان كرد
-لە 3ی ئایاری 2011 لە پرسی قەتڵ و عامی بارزانییەكاندا، سزای زیندانی هەتا هەتایی بەسەردا سەپێنرا
-لە 26ی ئۆكتۆبەری 2012 بە تاوانی قەڵاچۆكردنی حیزبە دینییەكان سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو
-لە گفتوگۆكانی بەرەی كوردستانی و بەغدا لە 1991 بە شاندی كوردی وتبوو “تازە كەركوكتان لەدەستچوو، وەك چۆن عەرەب ئەندەلوسیان لەدەستچوو، دەبێ هەزار ساڵ بۆی بگرین”
-ئەمڕۆ 5ی نیسان بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لە بەندیخانەی ناسریە گیانی لەدەستدا