نوچەنێت-ئاژانسە عێراقییەكان
مەرجەعییەتی شیعەكان داوا لە خوێندكاران دەكات پشووی هاوین بقۆزنەوە بۆ مەشقكردن لەسەر جۆرە جیاوازەكانی چەك، بۆ ئەوەی بەشداربن لە بەرپەرچدانەوەی مەترسییەكان، سیستانی ئەمەی بە بەهرەیەكی پێویست هەژمار كردووە.
ئەحمەد سافی نوێنەری مەرجەعی شیعەكان ئایەتوڵڵا سیستانی لە وتاری هەینی ئەمڕۆ لە كەربەلا داوای لە خوێندكارانی كۆلێژ و پەیمانگا و قوتابخانە ئامادەیی و ناوەندییەكان كرد لە پشووی هاویندا رووبكەنە نێوەندەكانی مەشقی سەربازیی.
ئەم بانگەوازەی سیستانی بەشێكە لەو ترسەی شیعەكان لێیان نیشتووە لە ئەنجامی نزیكبوونەوەی داعش لە بەغدا و كەربەلا، بەتایبەت دوای ئەوەی هەست بە جووڵەی چەكدارانی داعش كراوە لە بیابانەكانی باشووری كەربەلا.