سورچی: توركیا زرێپۆشی سەربازیی بۆ ناردین

0

 

 

نوچەنێت-ئەلحەدەس

 

وتەبێژی هێزەكانی حەشدی وەتەنی ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند كە توركیا پێنج ئوتومبیلی زرێپۆشی سەرازیی بۆ ناردوون و چاوەڕێی زیاتریش دەكەن.

 

مەحمە سورچی وتەبێژی ئەو هێزەی كە بۆ گرتنەوەی موسڵ ئامادە دەكرێت بۆ سۆمەریە نیوزی راگەیاندووە ماوەی داهاتوو چەكی زۆر لە لایەنە جیاوازەكانەوە بە حەشدی وەتەنی دەگات.

 

سورچی ئاشكرای كردووە كە ئەوان لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق كۆبوونەتەوە و تێیدا جەختكراوەتەوە كە ئازادكردنەوەی نەینەوا دەبێت هاوڕێ بێت لەگەڵ چارەسەری سیاسی بۆ گرفتەكانی موسڵ و عێراق.

 

مەحمود سورچی جەختیشی كردۆتەوە كە ئەمریكییەكان بەلێنیان داوە لەماوەی داهاتوو بە جیا چەك بۆ هێزی رزگاركردنی موسڵ بنێرن كە بە حەشدی وەتەنی دەناسرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com