نوچەنێت-شەرقولئەوسەت
بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان هێرشدەكاتە سەر بەغدا و دەلێت ئەوان پێشمەرگە لە چەك و مووچە بێبەشدەكەن، كەچی بە كشانەوە بەردەوامەكانیان باشترین و پێشكەوتووترین چەك پێشكەشی داعش دەكەن.
فەلاح مستەفا گومانی لە كشانەوەكانی سوپای عێراق لە رومادی و موسڵ هەیە و دەلێت هەڵاتنی سوپا و بەجێهێشتنی ئەو هەموو چەكە، هیچ تەفسیرێك هەڵناگرێ.
فەلاح مستەفا دەشڵێت پێشمەرگە كاتێك چەكی لە وڵاتانەوە پێدەگات، نەك هەر چەكەكان دەپارێزێ، بەڵكو دەستكەوتی گەورەی سەربازیی پێ بەدەستدێنێ، كەچی سوپای عێراق چەك و شوێنەكانیشی بۆ داعش بەجێدەهێڵێ.