بەبڕیاری نێچیرڤان بارزانی داهاتی نەوتی فرۆشراو دەچێتە حسابی بانكی وەزارەتی دارایی

0

نوچەنێت.هه‌ولێر

بەبڕیاری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەمەودوا داهاتی نەوتی فرۆشراو دەچێتە حسابی بانكی وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە.

لەنوسراوێكی فەرمی حکومەتدا، كە واژوی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانی لەسەرە، حکومەت بەچەند خاڵێک بڕیار لەسەر داهاتی نەوت دەدات، و وەزارەتی دارایی بەرپرسیار دەکات، لە وەرگرتنی داهاتەکانی نەوت.

لە خاڵی یەكەمی نوسراوەکەدا هاتووە”وەزارەتی دارایی و ئابووری لایەنی تایبەتمەند و بەرپرسیار دەبێت بۆ وەرگرتنی داهاتەكانی هەناردەكردن و فرۆشتنی نەوت لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە“. لەخاڵی سێیەمی نوسراوەكەش ئاماژە بەوەكراوە كە”كاركردن بەناوەڕۆكی ئەم بڕیارە بەوردەوام دەبێت تاوەكو دەستبەكاربوونی(سندوقی كوردستان بۆ داهاتی نەوتی و گازییەكان“.

دەقی نوسراوەكە كە وێنەیەكی دەست نوچەنێت کەوتووە:

baryar

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com