کامەران رەواندزی : قه‌سیده‌ی ماریا

0

کامەران رەواندزی : قه‌سیده‌ی ماریا

ماریا ئەستێرەیە و
جوانیەکەی
سەری لە زەوی تێک داوە
بە چاوەکانی
شەڕ بە مانگ ئەفڕۆشێت
جار و بار
کە هەورەکان دەنگی پێ دەدەن
تا بچێتە شوێنی مانگ
ئەوەی سەیری ئاسمان بکات
بەهەشتی لێ دیارە
ماریا کچی بارانە و
قەت داناکات
کە هەورێک توانای نەبێ
جوانیەکەی بتوێنێتەوە
چۆن ببارێ
گوڵەکان تکا ئەکەن ماریا نەبارێ
گەر نا لەشوێنی گوڵ
ئەڵماس دەڕوێ
ماریا لەم غەریبیە
کە سەیری ئاسمان ئەکەم تۆ ئەبینم
ماچ بۆ ئەستێرە هەڵ ئەدەم
وەک تۆ وەڵامێک ئەخاتە سەر لێوم
دوورم دوور
هیچ شتێکی ئەم شارەم خۆش ناوێت
شەو و ڕۆژی نەبێ
چونکە ئەوان لێرەش
وەک دڵی من
لە ئاست عەشقت نەگۆڕاون
لە یادکردنت نەتۆراون
خۆزگه‌ دراوسێتان ده‌بووم ماريا !!
ئه‌گه‌ر دراوسێتان بوومایه‌
شه وان ده‌بووم به‌ ئێشكگری په‌نجه‌ره‌كه‌ت
نه‌بادا ته‌رزه‌یه‌كی بێويژدان بێت و
شووشه‌ى به‌نجه‌ره‌كه‌ت بشكێنێ
به‌يانيانیش ده‌بووم به‌ باسه‌وانى دار هه‌ناره‌كه‌ى حه‌وشه‌تان
نه‌بادا جۆله‌كه‌كان له خه‌و راتپه‌رێنن
كاتى باران بارينیش ده‌بووم به‌چه‌تر
نه‌بادا باران بێشه‌رمانه‌ له‌به‌ر چاوى خۆم ماچت بكا و
قژت بئاڵۆسكێنێ
ئای په‌ری نێو خه‌ونه‌كانم!!
دراوسێتان بوومایه‌ ده‌بووم به‌ باخه‌وان و
هه‌موو سپێده‌یه‌ك به‌ بۆنی گوڵ سینه‌م پر ده‌كردی
بە لێوەکانم گوڵاوی ماچم لێ دەدای 
ماریا
ئەو دەمەی نەخۆشی لە دەرگای دایت
تۆ نازانی چەندە زوو
پێکەنینەکانم فەرامۆش بوون
ئەوسا
پێم خۆش بوو
شەقام و
درەخت و
هەور و
ئاسمان نەخۆش کەون
بەس دڵی تۆ نا
کە دڵی تۆ نەخۆش بێ
شەمەندەفەرەکان پڕ دەبن لە مردن
شەقامەکان خەڵتانی تەنیایی و
ئاسمان خاڵی دەبێ لە فڕین
تۆ نەخۆش بیت
کەناری ژێر قاچم دەڕوخێ و
بەردەبمەوە نێو دەریای غەم
تۆ نەخۆش مەبە
قەینا نەخۆشی تۆش بابۆمن بێ
بەس تۆ نەخۆش مەبە
ئەزانم دوای تۆ هەتیو دەبم
سەرگەردانی شاران دەبم
دەبمە مەستێکی سەرلێشێواو
کورێکی بەد بەخت
بەس تۆ نەخۆش مەبە
تکا دەکەم نەخۆش مەبە
ماریا
کە مەستم دەکەی
 بەشەرابی توڕە بوونێ
هاوار دەکەم
خودایە بهێلەبژیم
گەر خەندەکانی منالیت بردم
خۆشی گەنجیم لێ مەبەوە
گەر سورەتەکانی گریانت بێ فەرز کردم
ماریاکەم لێ مەستتێنەوە
خودا بهێلە بژیم
تاسورەتێکی تر و کتێبێکی تر ئەزبەرکەم
بزانم لەکام دێر خۆشبەختی دەبینمەوە
تا منالەکەم ببینم
بلێم من دایکتم بەخۆشەویستی هێناوە
خودایە بهێلە بژیم
تا قەسیدەیەکی تر و چیرۆکێکی تر دەنوسم
بزانم دلی ماریا جێی منی تیادەبێتەوە
تا ژیان جوانتر ببینم
ئاخۆ ماریا بێم رازی دەبێتەوە
خودایە بهێلە بژیم
لەبەردەم مالەکەت  جارۆک هەلدەدەم
تا قومێک خۆش بەختی ببینمەوە
من داوای ماریام کرد لەتۆ بۆمن
دەتۆش ئەو مافەم بێببینە ژیانم لێ مەستێنەوە
ماریا
گەر غەریب نەبام
شوێن بێی باران نەدەکەوتم
تفم لەچارەنوسم نەدەکرد
خودام بەجوانتر شێوەدەبینی
روخساری خۆم نەدەشێوانت
ئائا منم غەریبم
من نامۆم لەدونیا ئیتر ئەوە من ژیانم ناخۆش کردوە
ئەوەمن بەپێکێک شەوان لەشوشەی  رادەمێنم
دەلێم کەی دەردەکەوێ ماریا
کەی غەریبیم هەپرون هەپرون دەکا
کەی مێزی جاوەروانیم خاپووردەکا
ماریا
مەلێ بۆ هیج نانوسی لێرە
تۆ قەسیدەیەکی هەرگیز تەواو نابی
نازانم باسی کامە غەریبی بکەم
غەریبی ئەو شەوانەی قسەمان دەکرد
یان ئەوساتانەی بەدزیەوە عاشقت بووم
یان ئەوشوێنانەی بەیەکەوە بۆی چووین
ماریا ئەوبەیانیینی ئێرەم جیاواز بوو
چونکە تەواو هەستم دەکرد غەریبم
دایکم تیلی دەکرد مەیەوە
خوشکم دەی وت دیاری بێنەوە
ئەوان لەعیشقی من بێئاگان
ئەگەرنا کەی من دلم لای خۆم بووە
تابێمەوەو دیاری بێنمەوە
تۆش هەمیشە دەلێی خۆش بژی خۆش
ئاخر کامە یاسای خۆشی رێگا بەدوری دەدا
کامە یاسا دەلێ
تۆ شەوان لەدوری چاوی یار بخەوە
لێم گەرێ
با لەنێوان ئەو هەموو هاتن و چونێک
 بیر لەتۆ بکەمەوە
بیر لەو ساتانەی بەیەکەوە بوونمان
بیر لەکاتی نۆشینی پێکی چاوت و
راموسانی تۆ بکەمەوە
تۆ ،ئا ئا تۆ
دەلێی لەدەرەوەی ولاتی
شەوان برۆ دیسکۆکان
برۆ باوەشی لەش فرۆشەکان
ئاوایە ئازادی لای تۆ
ئاوایە خۆشی وەرگرتن
بەڵام بێ ئاگای لەوەی
هەموو دونیا بەقەد یەک چرکەی تۆ
باوەشی من پڕ ناکاتەوە

ماریا
رەنگە دەریا نەتوانێ وەک تۆ هێورم بکاتەوە
کاپتن هەمیشە دەپرسێ کوا ماریا
ئاخر ئەو نازانێ تۆ لەروحمای
هەرچەند دەریا هێمن بێ
ناکاتە ئامێزی تۆ
لێرە رۆژەکان دەژمێرم کەی تەواو دەبێ
لەدوری تۆ رۆژێک سەدەیەکە
ئاخر من گومانم هەیە تۆ لەنەورەس دەجی
یان نەورەس رەنگی تۆی کرتوە
وای لەدوری وای لەبێ نیشتیمانی ئامێزی تۆ
ماریا  شتێک بلێ
بێ دەنگیت سەری کاس کردووم
دەسا جارێ
بیربکەوە
من لێرەو تۆش لەوێ
ئاخر نالێی دل جۆن دەسرەوێ
تۆ وتت هەتا مردن لەگەلتم
ئەم ئێوارەیە زۆر پێویستم بوو
دەست بخەیتە ناو دەستم
نازانم لەسەر دەستی کێ
تەریقەتی عیشقت وەرگرت
من!
نا هەرگیز
لەیاسای عیشقی من دوورکەوتنەوەنیە
لەسەر جێگات
کاتی کارت
لەگەشتت
تەنانەت کاتی خۆشۆرینت
هەر ویستوومە لەگەلتبم
گومانم هەیە گومان
ئەم دوریە لەکێ فێر بووی
کەمەست دەبم بەجامێک مەی
دەلێی من نامەوێ کورێک ئەوە پیشەی بی
کەلە پاوەشت دەخەوم
خەیالەکانت دەڕوات گووڵم
بەسە بەس
تۆزێک وەک مرۆڤ بمبینە
خۆمنیش دلم هەیە
وەرە لەناویا پەیکەری بێ باوەڕی بشکێنە و
خۆشەویستی خۆت بتاشە
ماریا بارگەی گلەیەکانت بپێچەوە
لەو ساتانەی دەمووت :
بگەرێوە ماريا
لێرە دەنکە زەنگیانەکانی تەنیایی خڕ دەکەمەوە
با دەدەمەوە دەستی پایز و
خۆم لە چواردەوری پێکەکان دەشارمەوە
ماريا..
دوای وەستان مێرولەکان دڵیان بردم
باڵندەکانی ىیزاری جەستەیان تاڵانکردم
کەچی تۆ بۆ جارێکیش
لە باوەشی خۆت نەکردم
..
ئەو کاتانەی مردن خۆی نیشان دەدا
ئەڵقەکانی ژیان کۆتایی دێ
ئەو کاتانەی پایز دێ و گەڵا دەوەرێ
پرچم هێواش هێواش سپی دەبێ
بگەرێوە ماريا
هاورێکەم وا خەریکە تابووتەکەم تەواو دەکا
خوشکە کەشم جلی رەش لەبەر دەکا
براکەم کۆڕم بۆ هەڵدەکەنێ
دراوسێکەم  بۆ دەگێڕێ
دەبگەرێوە ماريا
ئەوساتەنە لە کوێی

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com