نوچه نێت
پارێزه‌رێكى كینى خۆى بۆ مالیا ئۆباما داناوه و ده‌یه‌وێ خوازبێنى بكات. ماره‌ییه‌كه‌ش ئاشكرا ده‌كات 50 چێڵ و 70 به‌رخ و 30 بزنه.
رۆژنامه‌یه‌كى كینى دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ پارێزه‌رێكى گه‌نج كردووه كه خه‌ڵك كینیا و خۆى به خزمى ئۆباما ده‌زانێ چونكه ئۆباماى سه‌رۆكى ئه‌مریكاش به‌ره‌چه‌ڵه‌ك كنییه. ئه‌و پارێزه‌ره ناوى فلیكیس كیبیرنۆیه و ده‌ڵێ له‌هه‌ڵمه‌تى یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنى ئۆباما خۆم بۆ مالیا داناوه. كه ئه‌و كات ته‌مه‌نى 10 ساڵ بووه” فلیكیس جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه ئێستاش له‌سه‌ر به‌ڵێنه‌كه‌ى خۆى ماوه كه ئه‌و كات دایبووى ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ماره‌ییه‌كه‌ى مالیاى كچى ئۆباما به‌مشێوه‌یه ده‌بێت 50 چێڵ و 70 به‌رخ و 30 بزنه. هه‌روه‌ها جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه هیچ نیازخراپى نییه ته‌نها ده‌یه‌وێ مالیا بخوازێ. شایه‌نى باسه مالیا ئێستا ته‌مه‌نى 16 ساڵه.
كچه‌كه‌ى ئۆباما خوازبێنى هه‌یه
0
Share.