فڕۆكەیەكی ئەمریكی لە عێراق كەوتە خوارەوە

0

نوچەنێت-رۆژنامەی سەدا

 

سەرچاوەیەكی ئەمنیی عێراقی ئەمڕۆ رایگەیاند لە ناوچەیەكی بیابانیی نزیك بەسرە فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ئەمریكی كەوتۆتە خوارەوە.

 

سەرچاوەكە وتویەتی فڕۆكەكە بەهۆی گرفتێكی هونەرییەوە بەربووەتەوە ئەوكاتەی لە رێگادابوو بەرەو ئاسمانی پارێزگای ئەنبار.

 

سەرچاوەكە جەختی كردۆتەوە كە فڕۆكەكە لەخۆوە بەربۆتەوە و تەقەی لێنەكراوە.

 

سەرچاوە عێراقییەكە وتویەتی ئەو فڕۆكەیە لە قەتەرەوە بەڕێكەوتوە بە ئاراستەی پارێزگای ئەنبار و لە نزیك قەزای زوبێری سەر بە پارێزگای ئەنبار كەوتۆتەخوارەوە.

 

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com