نوچەنێت-ئاژانسەكان
وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەلێت ساڵی رابردوو دوای سەرهەڵدانی شەڕی داعش، رێژەی هەژاریی لە عێراق بۆ ئاستێكی ترسناك بەرزبۆتەوە.
وتەبێژی وەزارەتكە عەبدولزوهرە هینداوی لە پریس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند كە رێژەی هەژاری لە عێراق لەساڵلا 2014 دا بۆ 30% بەرزبوەوە، دوای ئەوەی لەساڵی 2013 دا رێژەكە 19% بوو.
بەپێی راپۆرتێكی رێكخراوی فاویش، دوای سەرهەڵدانی گرژییەكانیان، رێژەی هەژاری لە 15 وڵاتی عەرەبی لە بەرزبوونەوەدایە، بەجۆرێك لەناو كۆی ئەو 15 وڵاتە عەرەبییەدا 33 ملیۆن كەس لە هەژارییەكەی مەترسیداردان.