نوچەنێت.ههولێر:
بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر ناسنامەی ئەو تۆمەتبارانهی ئاشکرا کرد کە بەناوی دەزگا ئەمنییەکان ھەڵسابوون بەوەرگرتنی پارە لە ھاوڵاتیان.
ئەمرۆ لە پرێس کۆنفرانسێکدا لیواى عبدالخالق طلعت،بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر، تیشکی خستە سەر دەستگیرکردنی باندێک کە بەناوی دەزگا ئەمنییەکان ھەڵسابوون بە رێگری کردن لە ھاوڵاتیان و وهرگرتنی پاره لێیان.
ناوبراو دەستخۆشیشیی لە پۆلیسی نەھێشتنی تاوانکرد کە توانیان بە ماوەیەکی کەم ناسنامەی تۆمەتبارن ئاشکرا بکەن و دواتریش تۆمەتباران دەستگیر بکەن.
روونیشیکردەوە:باندەکە لە لەشەش تۆمەتبار پێک ھاتوون بە ناوەکانی :
١- تۆمەتبار (ع.س.س)، تەمەن (٢٢) ساڵ/ پیشە کاسب
٢- تۆمەتبار (ر.ن.ا)، تەمەن (٢٠) ساڵ/ پیشە کاسب
٣- تۆمەتبار (ر.ب.ا)، تەمەن (٢٥) ساڵ/ پیشە کاسب
٤- تۆمەتبار (ا.ێ.ر)، تەمەن (٢٠) ساڵ/ پیشە کاسب
٥- تۆمەتبار (گ.ا.ێ)، تەمەن (٢٢) ساڵ/ پیشە کاسب
٦- تۆمەتبار(ک.م.ح)، تەمەن (٢١) ساڵ/ پیشە کاسب
وتیشی:ئەم تۆمەتبارانە ئێستا بەندن بە پێی مادە (٤٤٢) لەیاسای سزادانی عێراقی.