نوچه نێت
به‌پێى به‌ڵگه‌یه‌ك كه له‌موسڵ بڵاوكراوه‌ته‌وه داعش ئاگادارى ئه‌و فه‌رمانبه‌رى ته‌ندروستى و پزیشكانه ده‌كاته‌وه كه موسڵیان به‌جێهێشتووه. بگه‌ڕێنه‌وه موسڵ ئه‌گینا كۆمه‌ڵێك سزایان ده‌دات كه له بڵاوكراوه‌كه دیاركراوه.
به‌پێى به‌ڵگه‌یه‌ك كه له‌شارى موسڵ كراوه‌ته‌وه نوچه كۆپیه‌كى ده‌ست كه‌وتووه. دیوانى ته‌ندروستى داعش بڵاوكراوه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه و دوایین ئاگاداریى به كادیر و پزیشك وكارمه‌ندانى ته‌ندروستى ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان. بڵاوكراوه‌كه له رۆژى 18ى مانگى ئایار بڵاوكراوه‌ته‌وه. له ناوه‌ڕۆكه‌كه باس له‌وه ده‌كات ئه‌وانه‌ى به‌ره‌و ” كوردستانى عه‌لمانییه‌كان” رۆیشتوون. یان به‌ره‌و شاره‌كانى دیكه عێراق بۆ لاى ره‌وافز رۆیشتوون مه‌به‌ستى شیعه‌یه. یان له‌چوونه‌ته ئه‌وروپا له‌لاى سه‌ڵیبیه‌كانن ئه‌وا بگه‌ڕێنه‌وه ده‌سه‌ڵاتى داعش. ئه‌گینا ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو ماڵ وموڵگیان داده‌گیرێت. دوا مۆڵه‌تیش 30 رۆژه. وه‌ك شاره‌زایان پێیانوایه ئه‌و نووسراوه‌ى داعش به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌یه داعش به‌ده‌ست نه‌بوونى خزمه‌تى ته‌ندروستى بۆ برینداره‌كانى ده‌ناڵێنێ.
به به‌ڵگه: داعش دوایین ئاگاداركردنه‌وه ده‌دات
0
Share.
