نوچەنێت.ههولێر:
وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی،ئاشكرای دهكات، له بەغدا زۆر نیگەرانن،چونكە هیچ كاتێك بەغدا پابەند نەبووە بە ڕێككەوتنەكانی لەگەڵ كوردستان و نابێت هەرێم كات لەگەڵ بەغدا بكوژێت و دهبێت بڕیاری یەكلاكەرەوە بدات.
عەبدوڵڵا وەرتی،وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان، بە( نوچهنێت)ی ڕاگەیاند”بەرانبەر هەڵوێستی بەغدا زۆر نیگەرانین،چونكە دەبوو پێش هەموو شتێك ئەو قەیرانە و ئەو هەموو ڕێژە زۆرەی ئاوارەی هەرێمی كوردستانی لە بەرچاو بگرتبایە، بۆیە هیچ كاتێك بەغدا پابەند نەبووە بە ڕێككەوتنەكان لەگەڵ كوردستان و بە شێوەیەكی گشتی باش نەبووە، ئەمە جیا لەوەی ساڵ لە دوای ساڵ سیاسەتی گۆڕاو و ناجێگیر پێڕۆ دەكات“.
وەرتی وتیشی”دەبێت هەرێمی كوردستان كات لەگەڵ بەغدا نەكوژێت و بڕیاری یەكلاكەرەوەی خۆی بدات“.
عەبدوڵڵا وەرتی كۆبوونەوەی سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان بهگرنگ دهزانێت كە تێیدا بڕیاری پێویست و ڕێگەچارەی گونجاو بۆ هەلومەرجەكە بدۆزرێتەوە.