نوچەنێت.هه‌ولێر:
ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا گۆڕانگارییه‌كانی كۆنگره‌ی سێیه‌می حیزبه‌كه‌ی ئاشكراكرد وتی،بۆیه‌كه‌م جاره ئافره‌ت دێته ناوئه‌نحوومه‌نی سیاسی.
عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا گۆڕانگارییه‌كانی كۆنگره‌ی سێیه‌می حیزبه‌كه‌ی ئاشكراكرد و رایگه‌یاند”لە کۆنگرەی سێیەمی کۆمەڵدا، چوار ئەنجومەنیان لە پێکهاتەی حزبەکەیاندا دروستکردووە و کۆتای ژنیشیان بۆ سەرکردایەتی لە ٣%وە بۆ ١٠% بەرزکردووەتەوە.
باپیر ڕاشیگەیاند، مەکتەبی سیاسی‌یان گۆڕیوە بۆ ئەنجومەنی سیاسی و وتیشی”له كۆنگره‌ی داهاتوو سه‌رجه‌م ئه‌ندامان به‌هه‌ڵبژاردن ده‌بنه ئه‌ندامی كۆنگره“.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو”بۆیەكەمجار ئافرەتێك هاتووەتە ناو ئەنجوومەنی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان“.
ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی ئاماژەی بەوەش کرد، بەپێی دەنگی ئەندامانی کۆنگرەکە، لۆگی حزبەکە گۆڕانکاری تێدا کراوە و وشەی تەوحید گۆڕاوە بە هێمای تەوحید.
ئاشكراشی كرد كه”كۆنگره بڕیاری داوه به‌نه‌هێشتنی دوو پۆستی له‌یه‌ك كاتدا“.
عەلی باپیر هه‌روه‌ها وتی”داعش پیش هه‌موو كه‌سێك سه‌ر و ماڵی ئیسلامییه‌كان به حه‌ڵاڵ ده‌زانێت“.
کۆنگرەی سێیەمی کۆمەڵی ئیسلامی ڕۆژی شەممەی ڕابردوو دەستی بە کارەکانی کرد و سێ ڕۆژ بەردەوام بوو.