نوچەنێت.هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم،له روونكردنه‌وه‌یكدا ئاشكرای ده‌كات كه كاره‌كانی مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك بریتییه له فرت و فێڵ و جادووگه‌ری و هیچ بنه‌مایه‌كی زانستی و پزیشكی نییه و بۆ ئه‌ومه‌به‌سته‌ش سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر ناوبراو تۆمارده‌كات.
دوای ئه‌وه‌ی مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك له په‌یجی تایبه‌تی خۆی بڵاویكردوه‌ته‌وه كه نرخی یه‌ك لیتر (میز) گه‌یشتوه‌ته 100 هه‌زار دینار،به وته‌ی خۆی ئه‌و میزه بۆ چاره‌سه‌ر به‌كاردێت.
له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌مرۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌و رونكردنه‌وه‌یه‌ی بڵاوكرده‌وه و له‌به‌شێكی رونكردنه‌وه‌كه‌شدا داوای له‌ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كان و وه‌زاره‌تی ناوخۆ كرد ڕێ‌و شوێنی پێویست بگرنه‌به‌ر بۆ ڕاگرتنی ئه‌وكاره قێزه‌ون و جادووگه‌ریانه‌ی مه‌لا عه‌لی.
ده‌قی راگه‌یاندراوه‌كه:
ده‌رباره‌ی ئه‌وكاره‌ی به‌ڕێز مامۆستا عه‌لی كه‌له‌ك كه له سایته‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر ناوبراو تۆمارده‌كات و ئه‌و كاره‌ی بریتییه له فرت و فێڵ و جادووگه‌ری و هیچ بنه‌مایه‌كی زانستی و پزیشكی نییه، هاوكات داوا له‌ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كان و وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌كه‌ین ڕێ‌و شوێنی پێویست بگرنه‌به‌ر بۆ ڕاگرتنی ئه‌وكاره قێزه‌ون و جادووگه‌ریانه.
راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
4 -6-2015