جەبار یاوەر: ئەمەریكا پێش ئەوەی چەكەكان ڕادەستی بەغدا بكات پشكێكی دیاریكراو بۆ هەرێم دادەنێت

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

ئەمیندای وەزارەتی پێشمەرگە،رایگه‌یاند،ئەمەریكا پێش ئەوەی چەكەكان ڕادەستی بەغدا بكات،خۆی پشكێكی دیاریكراو بۆ سوننە و هەرێمی كوردستانیش دادەنێت.

جەبار یاوەر،ئەمیندای گشتی وەزارەتی پێشمەرگە بە ماڵپەری فەرمیی پارتی ڕاگەیاندوه‌”ئێمە ستاییشی هاوپەیمانان دەكەین بە هەموو شێوەیەك توانیویانە مەشقی ئاستبەرز بە پێشمەرگە بكەن، ئەوەیشی كە هەندێك لایەن نیگەرانیی لەبارەوە دەردەبڕن، لە ڕاستیدا وایە كە ئەمەریكا پێش ئەوەی چەكەكان ڕادەستی بەغدا بكات، خۆی پشكێكی دیاریكراو بۆ سوننە و هەرێمی كوردستانیش دادەنێت، ئیتر پاشان شاندی سەربازیی هەرێم دەچێتە بەغدا و لەوێوە دەست بە دابەشكردنیان دەكرێت”.

ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە وتیشی”چەند شاندێكی سەربازیمان چوون بۆ بەغدا، بەڵام چوونی شاندی دیكە لە ئێستادا لە بەرنامەدا نییە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com