نوچه نێت
به‌پێى به‌یاننامه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى ناوخۆى سعودیه بڕى 1.9 ملیۆن دۆلار به‌هه‌ر كه‌سێك ده‌درێت كه زانیارى ئه‌وتۆ بدات ببێته هۆى پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ى كرده‌یه‌كى تیرۆریستى.
دوو هه‌یینى رابردوو له‌كاتى نوێژى هه‌یینى سعودییه ته‌قینه‌وه‌ى تیرۆریستى تێدا ئه‌نجام درا. ئه‌وه‌ى یه‌كه‌میان له ناوچه سوننه‌كان بوو. دووه‌م له‌ناوچه‌ى شیعه‌كان بوو. به‌پێى به‌یاننامه‌یه‌ك كه وه‌زاره‌تى ناوخۆى سعودیا بڵاوى كردۆته‌وه هه‌ر هاوڵاتیه‌ك زانیارى له‌سه‌ر ئه‌و 16 كه‌سه بدات كه‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ ده‌ڵێ ده‌ستیان له كرده تیرۆریسته‌یه‌كى هه‌فته‌ى رابردوو هه‌یه. ئه‌وا بڕى 1.3ملیۆن دۆلار به‌و هاوڵاتییه ده‌درێت. هه‌ر هاوڵاتییه‌كیش زانیارییه‌كى ئه‌وتۆ بدات كه ببێته هۆى پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ى هه‌ركرده‌یه‌كى تیرۆریستى ئه‌وا به‌بڕى 1.9 ملیۆن دۆلار خه‌ڵات ده‌كرێت واته 7 ملیۆن ریالى سعودى.
ئه‌گه‌ر یه‌ك كرده‌ى تیرۆریستى پوچه‌ڵ بكه‌یته‌وه 1 ملیۆن دۆلارت پێ ده‌درێت
0
Share.