وەزارەتی كارەبا:لەم مانگەدا دەتوانین 16-17 كاتژمێر كارەبا بدەین بە هاوڵاتیان

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:
بەڕێوەبەری كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم رایگەیاند:دەتوانین لەم مانگەدا 16-17 كاتژمێر كارەبا بدەین بە هاوڵاتیان، ئەمەش دوای ئەوەی لەمانگی رابردوو توانرا بەتێكڕا 22 كاتژمێر كارەبا لە هەر چوار پارێزگاكەی هەولێرو سلێمانی و دهۆك و هەڵەبجە بدرێت بە هاوبەشانی كارەبا.

دەقی راگەیاندراوەکە:

بەڕێوەبەری كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم: لەكاتی دابینكردنی سوتەمەنی بۆ تەواویی یەكەكانی وێستگە غازییەكان دەتوانرێت ئەو بڕە كارەبایە بدرێت.
پاش هەڵسەنگاندی بارودۆخی كارەباو چۆنیەتی ئیشپێكردنی یەكەكانی وێستگەكانی غازی بەرهەمهێنانی كارەباو كارۆ ئاوی لەهەردوو بەنداوی دوكان و دەربەندیخان، وەزارەتی كارەبا بڕیاریدا بۆ مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ لەكاتی دابینكردنی سوتەمەنی بۆ یەكەكانی وێستگە غازییەكان 16- 17 كاتژمێر كارەبا بدرێت بە هاوڵاتیان.

لەمبارەیەوە ئومێد ئەحمەد بەڕێوەبەری كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم رایگەیاند: (لەكاتی دابینكردنی سوتەمەنی بۆ تەواویی یەكەكانی وێستگە غازییەكان و بەڕەچاوكردنی هەڵكشانی خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا دەتوانین لەم مانگەدا 16-17 كاتژمێر كارەبا بدەین بە هاوڵاتیان، ئەمەش دوای ئەوەی لەمانگی رابردوو توانرا بەتێكڕا 22 كاتژمێر كارەبا لە هەر چوار پارێزگاكەی هەولێرو سلێمانی و دهۆك و هەڵەبجە بدرێت بە هاوبەشانی كارەبا.

داوا لەهاوڵاتیانی بەڕێزیش دەكەین هاوكارمان بن لەكەمكردنەوەی زیاد بەكارهێنانی كارەبا چونكە دەرئەنجامی خەرج نەكردنی بودجە بۆ چاككردنەوەی وەرزی و زیادبوونی هاوبەشانی كارەباو هاتنی ملیۆن و نیوێك ئاوارەو پەناهەندەو هەڵكشانی خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا لە وەرزی هاوین بارگرانیەكی زۆر كەوتۆتە سەر وێستگەو تۆڕەكانی دابەشكردنی كارەبا).

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com