نوچه نێت
سه‌رۆكى پێشووى ئێران و ئه‌ندامى ئێستاى ئه‌نجومه‌نى شاره‌زایانى سه‌ركردایه‌تى ده‌ڵێ” هه‌ر یه‌كێك بیه‌وێ دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كان بپشكێنێ ئه‌وا قاچى ده‌شكێننین”.
به‌پێى هه‌واڵێك كه سایتى فارس بڵاوى كردۆته‌وه محه‌مه‌د خاتمى ئه‌ندامى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى شاره‌زایانى سه‌ركردایه‌تى ده‌ڵێ” ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانى دوژمنى گه‌لى ئێرانن و ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ى رۆژئاوا هه‌ول بده‌ن بچنه ناو دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كان بۆ پشكینین ئه‌وا ئێمه قاچیان ده‌شكێنین”. خاته‌مى ده‌ڵێ” ئه‌وان هه‌زار جار سوێندیان خواردووه كه‌مه‌به‌ستیان لێدانى ئێران نییه كه‌چى درۆ ده‌كه‌ن دووباره ده‌یانه‌وێ به په‌نجه‌ره بێنه ژووره‌وه”.
خاته‌مى هه‌ڕه‌شه‌ى قاچ شكاندن له ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان ده‌كات
0
Share.