نوچەنێت.هه‌ولێر:
پەرلەمنتارێكی گۆڕان ئاشكرای دەكات له به‌رامبه‌ر پابه‌ندنه‌بوونی به‌غدا به ڕێكه‌وتننامه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێم،له هه‌فته‌ی داهاتوه‌وه هه‌رێمی كوردستان سه‌ربه‌خۆ نه‌وت ده‌فرۆشێت.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح،پەرلەمانتاری گۆڕان لە په‌رله‌مانی كوردستان به میدیاكانی حیزبەكەی ڕاگه‌یاندوە”به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ستیان كه‌وتوه له به‌رامبه‌ر پابه‌ندنه‌بوونی به‌غدا به ڕێكه‌وتننامه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێم،له هه‌فته‌ی داهاتوه‌وه هه‌رێمی كوردستان سه‌ربه‌خۆ نه‌وت ده‌فرۆشێت“.
ئاشكراشی ده‌كات كە”بڕی نه‌وتی هه‌نارده‌كراوی هه‌رێم له‌م مانگه‌دا ڕۆژانه 600 بۆ 650 هه‌زار به‌رمیل به‌رزده‌بێته‌وه، به‌وه‌ش ئه‌گه‌ر داهاتی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت ته‌نیا 51 دۆلاریش بمێنێته‌وه،داهاتی مانگێكی فرۆشی نه‌وتی هه‌رێم ده‌گاته زیاتر له 918 ملیۆن دۆلار“.