سكرتێری پەرلەمان داوایەك ئاڕاستەی سەرۆكی هەرێم دەكات

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

سكرتێری پەرلەمانی كوردستان لەبارەی قەرزەوە داوایەك لەسەرۆكی هەرێم دەكات و تكای ئەوەی لێدەكات كه‌ واژووی پڕۆژه‌ یاساكه‌ نەكات.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سكرتێری په‌رله‌مان بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم:

پەیامێك بو بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان…..

سلاوی خوای گەورەتان لێبێت جەنابی سەرۆك لەم رۆژانەدا یاسای( راكێشانی مایه لەرێگای قەرزكردن لەهەرێمی كوردستان) لەسەرۆكایەتی پەرلەمانەوه ئاراستەتان دەكرێت بۆ واژوو كردنی، تكایە واژوی مەكه چونكه یەكێكه لەیاسا زور خراپەكان و هەرێمی كوردستان دەخاته ژێر بارێكەوه كە پێویست نیه لەم كاتەدا بچینه ژێر باری، هیوادارم ئەم بابەته بەهەند وەربگرن.

 

فخرالدین قادر عارف

سكرتێری پەرلەمانی كوردستان- عێراق

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com