نوچه نێت
له‌لێدوانێكى دا بۆ رادیۆى فه‌ڕه‌نسا جێكرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ئه‌نتۆنى بلینكن ده‌ڵێ له 9 مانگى رابردوودا هاوپه‌یمانان نزیكه 10 هه‌زار چه‌كدارى داعشیان كوشتووه.
ئه‌و لێدوانه‌ى بلینكن وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و هاوتا فه‌ره‌نسیه‌كه‌ى دێت كه پێشتر ره‌خنه‌یان له هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان گرتبوو له شه‌ڕى داعشدا. جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ده‌ڵێ” له‌سه‌ره‌تا وتمان ئه‌و جه‌نگه سێ ساڵى ده‌وێ. ئێستاش ته‌نها 9 مانگ تێپه‌ڕیوه” ئه‌و پێیوایه گه‌شه سه‌ندنى داعش به‌هۆى هه‌ڵه‌كانه‌وه ده‌بێت و بۆیه ده‌ڵێ” ده‌بێت وانه له‌هه‌ڵه‌كان وه‌ربگرین” ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌كات كه‌وتنى رومادى به‌ده‌ستى داعشه‌وه یه‌كێك بووه له‌هه‌ڵه‌كانى هێزه عێراقییه‌كان.
ئه‌مریكا وه‌ڵامى عه‌بادى ده‌داته‌وه: 10 هه‌زار چه‌كدارى داعشمان كوشتووه
0
Share.