نوچەنێت.ههولێر:
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان،بهسهردانێك لە شاری دهۆكە و بڕیاریشه چەند پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاری لەو شارە و یاریگاێكی نێودەوڵەتییش وهكو دیاری لە زاخۆ بكاتەوە.
خەلیل مەحموود،قایمقامی شارۆچكەی زاخۆ بهماڵپەڕی فەرمی پارتی راگهیاندوه”بڕیار وایە ئەمڕۆ ئێوارە (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان یاریگای نێودەوڵەتیی زاخۆ بكاتەوە”.
وتیشی”ئەو یاریگایە بە بڕی 20 ملیۆن دۆلار دروست كراوە و شوێنی 20 هەزار هاندەری تێدا دەبێتەوە، یاریگایەكی جوانە و بە شێوازێكی تازە و مۆدێرن دروست كراوە”.
ڕووبەری یاریگاكە پتر لە ٤٤ هەزار مەتر دووجایە، وەك قایمقامی شارۆچكەكە دەڵێ”ئەمە دیاریێكی دیكەی سەرۆكوەزیرانە بۆ خەڵكی زاخۆ، كە مەبەست لێی پەرەدانە بە بواری وەرزش”.
خەلیل مەحموود راشیگهیاند”تونێلی گەلیی زاخۆ لە گوندی تركژا لە سنووری ناحیەی باتێل دەستی پێ كردووە كە لە داهاتوودا دەكرێتەوە و خزمەت بەو دەڤەرە دەكات”.
قایمقامی زاخۆ ئاماژهی بهوهشكرد”لەو دوو رۆژەی لە دهۆك دەمێنێتەوە، سەرۆكوەزیران بڕیار وایە چەند پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاری بكاتەوە و لەگەڵ لایەنەكاندا كۆ ببێتەوە و هەر لەو یاریگایە و پاش كردنەوەی لە لایەن سەرۆكوەزیرانی هەرێمەوە، یاریێكی دۆستانە لە نێوان یانەی وەرزشیی زاخۆ و هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق ساز دەدرێ”.