نوچەنێت.هه‌ولێر:
به مه‌به‌ستى به‌دواداچوون و گفتوگۆكردنی چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به هێزی پێشمه‌رگه، ئه‌مڕۆ 3/6/2015، وه‌فدێكی لیژنه‌ى كاروبارى پێشمه‌رگه و شه‌هیدان و قوربانیانى جینۆساید و زیندانیانى سیاسى له په‌رله‌مانی كوردستان، به نوێنه‌رایه‌تیی لیژنه‌كه، كه پێكهاتبوو له به‌هار عه‌بدولڕه‌حمان بڕیارده‌ری لیژنه‌كه و قادر وه‌تمان و مه‌حمود عومه‌ر و یه‌عقوب گۆرگیس ئه‌ندامانی لیژنه‌كه، سه‌ردانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یان كرد و له‌وێ له‌گه‌ڵ مسته‌فا سه‌ید قادر وه‌زیری پێشمه‌رگه كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند پرسێكی گرنگی تایبه‌ت به هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا، له‌وانه پرسی دیله‌كانی لای تیرۆریستانی داعش و پێشمه‌رگه خۆبه‌خشه‌كان و پرسی پێكهێنانی سێ لیوا نوێیه‌كه و برینداره‌كانی شه‌ڕی داعش و چه‌ند پرسێكی تری په‌یوه‌ست به باشتركردنی ره‌وش و گوزه‌رانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه مسته‌فا سه‌ید قادر وه‌زیری پێشمه‌رگه، به وردی تیشكی خسته سه‌ر ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ناویانه له‌و بوارانه‌دا و ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌شی خسته روو كه تا ئێستا بوونه‌ته رێگر له به‌رده‌م به‌ڕێوه‌چوون و به‌ره‌وپێشوه‌چوونی كاره‌كان.