نوچەنێت.هه‌ولێر:
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مرۆیدا عیماد ئه‌حمه‌د وه‌ك وته‌بێژی ره‌سمی مه‌كته‌بی سیاسی ده‌ستنیشانكرد.
دوای ئه‌وه‌ی سه‌عات 11ی پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ره‌سوڵ، جێگری سكرتێری گشتی ی.ن.ك، ده‌ستیپێكرد، كه‌مێك پێش ئێستا به‌شی یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌كه كۆتاییهات.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا عیماد ئه‌حمه‌د وه‌ك وته‌بێژی ره‌سمی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ده‌ستنیشانكرا.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه عیماد ئه‌حمه‌د وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی رایگه‌یاند: كۆبوونه‌وه راپۆرتی لیژنه‌كانی په‌سه‌ندكردو كاریان له‌سه‌ر ده‌كرێت.
وتیشی: له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ته‌ئكید له‌یه‌كێتی ناو یه‌كێتی كرایه‌وه.