نوچه نێت
گۆڤارى(سیدتى) وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ پرسیارى خوێنه‌رانى، بابه‌تێكى بڵاوكردۆته‌وه له‌باره‌ى كاریگه‌رى وه‌رزش له‌سه‌ر په‌رده‌ى كچێنى. وه‌ك له بابه‌ته‌كه ده‌رده‌كه‌وێت هه‌ندێك له‌دایكان رێگرى له‌كچه‌كانیان ده‌كه‌ن وه‌رزش نه‌كه‌ن به بیانوى ئه‌وه‌ى بۆ په‌رده‌ى كچێنیان خراپه و په‌رده‌یان ناهێڵى یه‌كێكیش له‌وانه نامه‌ى گۆڤاره‌كه ناردووه و بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئه‌و پرسیاره گۆڤاره‌كه پرسیارى له پرۆفیسۆر عزه‌دین ئه‌بوعه‌یش كردووه كه له‌زانكۆى تۆرنتۆیه له‌كه‌نده ئه‌وه وه‌ڵامه‌كه‌ى به‌وشێوه‌یه بوو:
1- په‌رده‌ى كچێنی بریتیه له په‌رده‌یه‌كى ناسكى كچ كۆندامى زاوزێى كچ داده‌خات ته‌نها كرانه‌وه‌كى بچووكى تێدایه بۆ خوێنى سوڕى مانگانه. هه‌رده‌م ئه‌و په‌رده‌یه ناسكه و شه‌فاف نییه. هه‌ندێك جاریش لاستیكس و ئه‌ستۆره دره‌نگ ده‌درێ.
2- په‌رده‌ى كچێنى به‌ته‌واوى نادڕێت ته‌نها دواى منداڵى یه‌كه‌م نه‌بێت.
3- له‌حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر زیان به‌ر په‌رده‌كه بكه‌وێت پزیشكى داده‌وه‌رى ده‌توانێ دیار بكات كه ئه‌و په‌رده‌یه به‌هۆى سێكسه‌وه دڕاوه یان نا. چونكه به‌هۆى سێكسه‌وه شێوه‌ى ژماره حه‌وت وه‌رده‌گرێت كه‌چى خۆى شێوه بازنه‌یییه.
4- هه‌موو ئه‌و وه‌رزشانه كه‌به ماسولكه‌كانى حه‌وز ده‌كرێت ئه‌وا ده‌بێته هۆى دریژبوونه‌وه‌ى په‌رده‌ى كچێنى نه‌وه‌ك دڕانى.
5- سه‌رجه‌م وه‌رزشه‌كانى وه‌ك مه‌له و سواربوونى پایسكل و ئه‌سپ سوارى و هه‌موو وه‌رزشه‌كان كچان ده‌توانن ئه‌نجامى بده‌ن. ته‌نها ده‌بێته كشانى په‌رده و نه‌وه‌ك دڕانى وه‌ك خه‌ڵك به‌هه‌ڵه تێی گه‌یشتووه.
ئایا وه‌رزش كاریگه‌رى له‌سه‌ر په‌رده‌ى كچێنى هه‌یه؟
0
Share.