نوچەنێت.هه‌ولێر:
به‌سه‌رپه‌رشتی جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی ئەو حیزبە ده‌ستیپێكرد.
هەروەكو بڕیاربوو ئەمرۆ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كۆبێته‌وه لەئێستادا كۆبونەوەكە به‌سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی دەستی پێكردووە.
كۆبوونه‌وه‌كەش بۆ تاووتوێكردنی پرسه گرنگه‌كان و كێشە ناوخۆییەكانی یەكێتیە،هەروەها دواكاری رێكخسته دێریینه‌كان و كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌رو زیندانیانی سیاسی گفتوگۆیان له‌سه‌رده‌كرێت.
بڕیاری كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەژێر فشاری پێشمەرگە دێرینەكانی یەكێتیدا بوو،كە چەند رۆژێكە لەبەردەم مەكتەبی سیاسی حیزبەكەیان مانیان گرتووەو داوای كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی و چارەسەكردنی كێشەكانی حیزبەكەیان دەكەن.