نوچه نێت
نه‌هله هه‌بابى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌ڵێ” دواى لادانى ئه‌سیل نوجه‌یفى %80 پارێزگاى موسڵ له بیرى توندڕه‌وى ئازاد بووه” داواش ده‌كات به‌په‌له نوجه‌یفى وه‌ك تۆمه‌تبارێك لێپێچینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ بكرێـت.
نه‌هله هه‌بابى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ئاشكراى ده‌كات كه عه‌بادى داواى كردووه سه‌رجه‌م نوێنه‌رانى پارێزگاى نه‌ینه‌وا و ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا له به‌غدا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ساز بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى پارێزگارێكى نوێ بۆ نه‌ینه‌وا دابنرێت. له‌لێدوانه‌كه‌ى دا هه‌بابى ئه‌سیل نوجه‌یفى به تاوانبار ناوده‌بات و ده‌شڵێ” ده‌بێت لێچینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ بكرێت به‌ر له‌وه له‌عێراق رابكات”. هه‌روه‌ها ده‌شڵێ” له‌و چه‌ند رۆژه‌ى دواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى نوجه‌یفى پارێزگاى موسڵ %80 بیرى توندڕه‌وى و تیرۆریستى رزگار بووه.
په‌ڕله‌مانتارێك: دواى نوجه‌یفى %80 ى پارێزگاى موسڵ ئازاد كراوه
0
Share.