ئه‌مەریكا سێ لیوا نوێكه‌ی پێشمه‌رگه پڕچه‌ك بكات
نوچەنێت.هه‌ولێر:
ئه‌مەریكا به‌ڵێنیدا ئه‌و سێ لیوایه‌ی پێشمه‌رگه پڕچه‌ك بكه‌ن و مه‌شقی سه‌ربازییان پێبكه‌ن كه بڕیاره وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پێكیانبهێنێت.
بەپێ هەواڵێكی میدیای گۆڕان،شاندێكی ئاسایشی ئه‌مریكا به‌سه‌رۆكایه‌تی ژه‌نه‌ڕاڵ بێدنارێك به‌رپرسی نوسینگه‌ی ئاسایشی ئه‌مریكا له‌شاری هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ مسته‌فای سه‌ید قادر، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم‌و شاندێكی وه‌زاره‌ت كۆبونه‌وه.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا ژه‌نه‌ڕاڵ بێدنارێك ڕایگه‌یاندوە”هه‌وڵه‌كانیان چڕده‌كه‌نه‌وه بۆ ئازادكردنه‌وه‌ی هه‌ردوو پارێزگای ئه‌نبارو نه‌ینه‌واو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌رده‌وام ده‌بن له پێدانی زانیاری هه‌واڵگری‌و ڕاوێژی سه‌ربازی و وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی له داعش“.
هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌رپرسی نوسینگه‌ی ئاسایشی ئه‌مریكا به‌ڵێنیدا ئه‌و سێ لیوایه‌ی پێشمه‌رگه پڕچه‌ك بكه‌ن‌و مه‌شقی سه‌ربازییان پێبكه‌ن كه بڕیاره وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پێكیانبهێنێت.
لای خۆشیه‌وه مسته‌فای سه‌یدقادر، وه‌زیری پێشمه‌رگه ڕایگه‌یاند”پێكهێنانی سێ لیواكه ده‌بێته نمونه‌یه‌كی باش له‌هێزێكی یه‌كگرتوی ڕێكخراوی مه‌شقپێكراو، سوپاسی ئه‌مریكاشی كرد بۆ پڕچه‌ك كردنی هاوكارییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه“.