هێمای كۆمپانیای مارسیدس بۆ دروست كردنی ئۆتۆمبێل كە لە ئەستێرەیەكی سێ باڵ پێكهاتوە و هەر باڵێكی ئاماژەیە بۆ پێكهاتەیەكی سەرەكی لەسەر زەوی .
باڵی یەكەم ئاماژەیە بۆ هەوا و دووەم بۆ ئاو و باڵی سێهەمیش بۆ زەوی.
ئەم هێمایە ” جۆتیلیب دیملەر” دیزاینی كردوە و مەبەستی ئەوە بوە كە بزوینەری مارسیدس هیندە بەهیزە كە دەست دەدات لە هەریەكە لە وشكانی و ئاو (دەریا) هەواشدا (ئاسمان) بەكار بهێنرێت.
كۆمپانیای مارسیدس یەكێكە لە باشترین كۆمپانیاكانی دروست كردنی ئۆتۆمبێل ” ئەم هێمایەش وای لە خەڵكانێكی زۆری هەموو لایەكی جیهان كردوە متمانەیەكی كوێرانەیان بەو كۆمپانیایە هەبێت.
ناوی مارسیدس بێنز لە هەردوو خاوەنی كۆمپانیاكەوە هاتوە ، كاتێك كارگەكەیان دامەزراند و ویستیان ناوێكی لێبنێن ، یەكیك لە خاوەنەكانی تەنها كچێكی هەبوو بەناوی مرسیس و ئەویتریان ناوی خۆی بەكار هێنا و ناوەكە بوو بە میرسیدس بێنز.