عەرەب- جەستەی پڕ و پێستی سپی
عەرەبەكان حەزیان لە لوتی رێك و چاوی گەورەو كلڕێژو جەستەی پڕ و قژی ڕەشی درێژ و پێستی سپیە، هیندی و فارسەكانیش بە هەمان شێوە ئەو سیفەتانەیان بەدڵە.
رۆژئاواییەكان- باڵای بەرز
لە ئێستادا رۆژئاواییەكان گرنگی بە بەژن و باڵا دەدەن و بە گرترین پێوەرەكانی جوانی دادەنێن، پاشان قژی زەرد” ئەمە لە كاتێكدایە كە حەزیان لە قژی رەش و پێستی ئەسمەری ساف و جەستەیەكی باریكی وەرزشی و شانی پان و لێوی ئەستورو پڕە وەك رشپێستە ئەفریقاییەكان.
ژاپۆن- پێی بچوك
لە ژاپۆن پێوەرەكان جیاوازن، ژنی نەرمونیان و سپی پێست و دەنگ نزمیان بەدڵە بەڵام دەبێت پێیەكانی بچوك بن و رۆیشتنی نەرم و هەنگاوەكانی نزیك لەیەك بن، زۆربەیان باڵا بەرزی بە كەموكووڕی دادەنین لە ژندا.
ئەسكیمۆ- بۆن
هەندێك گەلی وەك ئەسكیمۆ و هیندیە سورەكان گرنگی بە بۆن دەدەن بە تایبەتی بۆنی دەم و جەستە و قژ، بۆیە هەندێك زەیتی بۆندار و گەڵای درەختەكان بەكاردەهێنن بۆ بۆنخۆشكردنی قژدیان، لەگەڵ جوینی هەندێك رووەك بۆ خۆشكردنی بۆنی دەمیان، پێش هاوسەرگیری كردن بۆنی دەم و جەستەی ئەو ژنە تاقی دەكەنەوە كە دەیانەوێت هاوسەرگیری لەگەڵ بكەن.
فیرعەونەكان – چاوی كلڕیژ
فیرعەونەكان لە هەموو شتێك زیاتر گرنگییان بە چاو كلڕێژ كراو داوە بۆیە هەمیشە بەدوای باشترین جۆری كلدا گەڕاون،چونكە پێیان وابوە ژن هەتا گرنگی زیاتر بە جوانی چاوی بدات سەرنجراكێشتر و ئەفسوناوی تر دەبێت، هەروەها گرنگی زۆریشیان بە بۆن داوە و یەكەم گەل بوون ماستییان بۆ خۆشكردنی بۆنی دەم بەكار هێناوە.
ئەفریقا- سەری تاشراو
هەندێك هۆزی ئەفریقی مارەیی زیاتر دەدەن بەو ژنەی كە زۆرتر رەشە ، ئەمە تەنها بەڵگەی جوانیەكەی نیە بەڵكو هێمای پاكی رەسەنیشییەتی، هەروەها هەرگیز پرچی درێیان پێ جوان نیە بۆیە كچەكانیان بە تەواوی سەریان دەتاشن بۆ ئەوەی سەرنجراكێشتر و ژنانەتر دەركەون، هەروەها حەزیان لە قەڵەویشە.