نوچەنێت.هه‌ولێر:
سبەینێ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كۆدەبێته‌وه و حاكم قادریش دەڵێت،كۆبوونه‌وه‌كه بۆ تاووتوێكردنی پرسه گرنگه‌كان و هه‌موو ئه‌و داخوازی و داواكارییانه‌یه كه دڵسۆزانی یه‌كێتیی و گه‌له‌كه‌مان خستوویانه‌ته‌ڕوو.
بڕیاره سبه‌ینێ 3/6/2015 مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ تاووتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێكی گرنگ كۆببێته‌وه،له‌وباره‌یه‌وه حاكم قادر حه‌مه‌جان كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی ی.ن.ك له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی رونیكردەوە”كۆبوونه‌وه‌كه بۆ تاووتوێكردنی پرسه گرنگه‌كان و هه‌موو ئه‌و داخوازی و داواكارییانه‌یه كه دڵسۆزانی یه‌كێتیی و گه‌له‌كه‌مان خستوویانه‌ته‌ڕوو، هه‌روه‌ها بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی په‌رۆشی جه‌ماوه‌ره‌كه‌مان و دڵسۆزی و ئاماده‌یی و جوامێری هێزی پێشمه‌رگه‌مان و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی و كه‌مئه‌ندامان و رێكخستنه دێرینه‌كان و كادرانمان له‌هه‌موو ئۆرگانه جیاجیاكانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و جه‌ماوه‌ره به‌په‌رۆش و دڵسۆزه‌كه‌ی ی.ن.ك“.
راشیگه‌یاند”ئه‌م بڕیاره گرنگه بۆ یه‌كێتی و یه‌كێتییه‌كان و دڵسۆزانی یه‌كێتی، هه‌روه‌ها بۆ هاوپه‌یمان و لایه‌نه سیاسییه‌كانی تری كوردستانیش“.
حاكم قادر حه‌مه‌جان روونیشیكرده‌وه”كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داخوازی و داواكاری پێشمه‌رگه دێرینه‌كان و رێكخستنه دێرینه‌كان و كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌رو زیندانیانی سیاسی تاووتوێ ده‌كرێن بۆ بڕیاردان كه له‌په‌رۆشی و خه‌مخۆرییانه‌وه خستوویاننه‌ته‌ڕوو، وه‌ك پێشتریش له‌سه‌ر ئه‌و داخوازی و داواكارییانه چه‌ندین لیژنه پێكهێنرابوون، لیژنه‌كان كاره‌كانی خۆیان ده‌خه‌نه به‌رده‌م مه‌كته‌بی سیاسی بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر كۆی كێشه‌و گیروگرفته‌كان“.
كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یەكێتی وتیشی”به‌وپه‌ڕی گه‌شبینییه‌وه ده‌ڕوانینه ئه‌وانه‌و پێمانوایه هه‌موو كێشه‌یه‌ك قابیلی چاره‌سه‌ره‌و كێشه‌كانی ناو خودی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش قابیلی چاره‌سه‌رن و ئومێدی ته‌واویشمان هه‌یه كه بتوانرێت هه‌نگاوی باشتر بنرێت و بڕیاری گرنگتریش بدرێت له‌سه‌ر ته‌واوی پرسه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و عیراق و هه‌رێم و په‌یوندیشمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان“.