نوچەنێت-بی بی سی
سەرۆك وەزیرانی عێراق لەسەر پێشڕەوییەكانی داعش لە وڵاتەكەیدا سەرجەم جیهان بە كەمتەرخەم دەزانێت و دەڵێت “سەرجەم جیهان لە بەردەم پێشڕەوییەكانی داعش لە عێراق شكستیان هێناوە”.
لەكاتی ئامادەبوونی لە لووتكەی جیهانیی دژەتیرۆر لە پاریس، حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق وتی كە بەشداری فڕۆكەكانی هاوپەیمانان لە جەنگی دژە داعش وەك پێویست نییە و وەك پێویست ئەو گروپە چەكدارییانەی داعش ناكەنە ئامانج كە بەناو عێراقدا هاتوچۆ دەكەن.
عەبادی هەروەها وتوشیەتی ئێستا لە جاران زیاتر بیانییەكان پەیوەندی بە داعش لە عێراق دەكەن و كاری پێویست نەكراوە بۆ رێگا لێگرتنیان. بە وتەی عەبادی 60%ی چەكدارانی داعش لە عێراق بیانین.
سەرۆك وەزیرانی عێراق وتویەتی ئەوانەی رومادییان داگیركرد داعشە بیانییەكان بوون.
بە وتەی حەیدەر عەبادی، داعش بە تەقاندنەوەی ئوتومبیلی گەورەی بۆمبڕێژكراو هێرشدەكات و فڕۆكەی عێراقی توانای تەقاندنەوەی ئەو ئوتومبیلانەیان نییە و هاوپەیمانانیش وەك پێویست لێیان نادەن.
لە درێژەی وتەكانیدا داوای كردووە هاریكاری بەهێزی سوپایی و هەواڵگری عێراق بكرێ لە شەڕی دژە داعشدا و مووشەكی زۆر بەهێز بە سوپای عێراق بدرێت.