نوچەنێت-ئاژانسەكان
ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار رایدەگەیەنێت كە داعش بەنداوی رومادی داخستووە و بەوەش رێگا لە رۆیشتنی ئاو بۆ شارۆچكەكانی حەببانیە و خالیدییە گرتووە.
تەها عەبدولغەنی ئەندامی ئەنجومەنەكە ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند داعش بۆ ئاسانكاریی پێشرەوییەكانی بە ئاراستەی رۆژئاوای بەغدا، دەرچەكانی بەنداوی رومادی داخستووە.
عەبدولغەنی وتویەتی یەكێك لە لەمپەرە گەورەكانی پێشڕەویی داعش بەرەو حەببانییە و خالیدییەی رۆژئاوای بەغدا، ئاستی ئاوی فوراتە، بۆیە داعش بە داخستنی بەنداوی رومادی دەیەوێت ئاستی ئاوی فورات دابەزێنێت و پەلامارەكانی بەرەو رۆژئاوای بەغدا چڕبكاتەوە.
ئەندامەكەی ئەنجوومەنی پارێزگای ئەمبار وتوشیەتی بە سیاسەتی تینووكردنی خەڵكی سیڤیلی خالیدییە و حەببانییە، داعش دەبێتەهۆی ئاوارەبوونی خەڵكی ناوچەكانی رۆژئاوای بەغدا، بۆیە داوای كرد حكومەت هەوڵی كۆنترۆڵكردنی بەنداوی رومادی بداتەوە، یان لە رێگەی بۆمببارانەوە دەرگاكانی بەنداوەكە بشكێنێت تا دووبارە ئاستی ئاوی فورات و ئاوی رۆیشتوو بۆ حەببانیە و خالیدییە بەرز ببێتەوە.